ماوەی 34ساڵە تەرمی 763 شەهیدی كیمیابارانی هەڵەبجە لە ئێرانن و داوای هێنانەوەیان دەكرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید لەگەڵ نزیك بوونەوە لەیادی 34 ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و لەماوەی ئەو 34 ساڵەدا 763 برینداری چەكی كیمیایی هەڵەبجە لە ئێران شەهید بوون و تائێستاش تەرمەكانیان لەو وڵاتە نەهێنراوەتەوە، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمبارانی هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدەكات چەندین ساڵە داوای هێنانەوەی تەرمی ئەو شەهیدانە دەكەین كەس گوێمان بۆ ناگرێت.   لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی 34 ساڵە تا ئێستا تەرمی 763 شەهیدی كیمبارانی هەڵەبجە لە چەند شارێكی ئێران ماونەتەوە و نەتواندراوە بهێندرێنەوە بۆ ئێران لەكاتێكدا ئەو شەهیدانە بە برینداری خۆیان گەیاندبوویە شارەجیاوازەكانی ئێران بەڵام بەهۆی سەختی بینەكانیانەوە لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا […]

The post  ماوەی 34ساڵە تەرمی 763 شەهیدی كیمیابارانی هەڵەبجە لە ئێرانن و داوای هێنانەوەیان دەكرێت appeared first on SNN.